هه‌نگوین و به‌کارهێنانەکانی له جوانکاریید له نه خؤشيدا
هه‌نگوین یه‌کێکه له سوودبه‌خشترین خواردنه‌کان که له‌لایه‌ن هه‌نگه‌کانه‌وه ئاماده‌ده‌کرێت، سووده‌کانی هه‌نگوین ته‌نها له‌وه‌دا بچووک نابێته‌وه ته‌نها بخورێت به‌ڵکو گه‌لێک سوودی تری هه‌یه کاتێک وه‌کو چاره‌سه‌رێکی سروشتی بۆ جوانکردنی پێست به‌کاردێت، هه‌روه‌کو له مێژوودا هاتووه که کیلۆپاترا هه‌نگوین و شیری به‌کارهێناوه بۆ جوانکاریی.
له‌ئێستاشدا زۆر له کۆمپانیاکانی ئاماده‌کاری که‌لوپه‌لی جوانکاری سوود له‌هه‌نگوین وه‌رده‌گرن له‌به‌رهه‌مه‌کانییاندا، هه‌نگوین گیراوه‌یه‌که که له شیله‌ی گوڵه‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت و له‌سه‌دا 80ی شه‌کره‌و به‌شه‌کانی تری مادده‌کانی وه‌کو ئاسن وکالیسیۆم و فۆسفۆر و مه‌گنیسیۆم و ترشه ئه‌مینۆکانی تێدایه.
ئه‌و هۆکارانه‌ی وای له‌هه‌نگوین کردووه که به شێوه‌یه‌کی زۆر له که‌ره‌سته جوانکارییه‌کاندا به‌کاربهێنرێت ئه‌وه‌یه که هه‌نگوین به‌هۆی بوونی بڕێکی زۆر له مادده شێداره‌کانه‌وه تێیدا ده‌بێته هۆی پاراستنی ده‌موچاو و پێست له وشکبوونه‌وه، بۆیه کاتێک هه‌نگوین له‌سه‌ر پێست دابنرێت بۆماوه‌یه‌ک گه‌شانه‌وه‌یه‌ک ده‌به‌خشێته پێسته‌که.
هه‌نگوین پێکهاته‌یه‌کی دژه به‌کتریا و دژه میکرۆبه بۆیه به‌کارهێنانی بۆ سه‌ر پێست ده‌یپارێزێت له پیسبوون و یارمه‌تی پاککردنه‌وه‌ی ده‌دات.
هه‌روه‌ها ده‌تروانرێت هه‌نگوین له‌گه‌ڵ چه‌ند پێکهاته‌یه‌کی تری هاوبه‌ش به‌کاربهێنرێت، بۆ نموونه تێکه‌ڵکردنی که‌وچکێک هه‌نگوین له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌وچک ئاوی لیمۆ و له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌وچکی چا ڕۆنی ڕووه‌ک و دانانی له‌سه‌ر پێست بۆماوه‌ی 10 خوله‌ک و دواتر شتنی ده‌بێته هۆی پاککردنه‌وه‌ی پێست و ده‌رکرنی مادده ئۆکسیده‌کان ناو پێست که به‌ده‌رچوونی ئه‌و ماددانه‌ش ئه‌و خانه‌کانی ئه‌و پێسته زیندوو ده‌بێته‌وه و پێسته‌که به شێوه‌یه‌کی جوانتر له پێشتری ده‌رده‌که‌وێت.
هه روه ها توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، هه‌نگوین باشترین ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ری كۆكه‌ی ئه‌و مندالانه‌ی له‌سه‌رو یه‌كه‌م ساڵی ته‌مه‌نیانه‌وه‌ن.
لێكۆڵینه‌وه‌كان تائێستا چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی‌و گونجاویان لا نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆكه‌ی منداڵ له‌شه‌ودا، به‌ڵام له‌كاتی ئێستادا هه‌نگوین به‌باشترین چاره‌سه‌ری گونجاو ده‌زانرێت بۆ ئه‌و حاڵه‌ته بێزاركه‌ره‌ی مندالاَن.
لێكۆڵینه‌وه‌كه پشتی به سێ جۆر هه‌نگوین به‌ستووه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك منداڵ كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 3 – 6 ساڵاندابووه‌و هه‌موویان به‌هۆی كۆكه‌ی شه‌وانه‌وه نالاندوویانه، كه هۆكاره‌كه‌ی هه‌وكردنی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه.
توێژینه‌وه‌كه 300 منداڵی گرته‌وه كه دابه‌شكرابوون بۆ سێ گروپ، هه‌ر گروپه‌یان جۆرێكی جیاوازیان له هه‌نگوین درایه، كه جۆره‌كانیش (هه‌نگوینی لیمۆ‌و ئۆكالیبتۆس‌و گوڵی نه‌عنا بوون، هه‌رسێ جۆره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ گروپێكی تر به‌راوردیان پێكرا كه شه‌ربه‌تی خورمایان خواردبۆوه.
ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریخست، ئه‌و گروپانه‌ی جۆره‌كانی هه‌نگوینیان خواردبوو، كاریگه‌ریی زیاتری هه‌بوو، له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆكه‌كه به پله‌یه‌ك كه رێگه‌ی له منداڵه‌كان نه‌گرت نه‌خه‌ون، كۆكه‌كه‌شیان تائاستێكی زۆر كه‌مبۆوه( باى؛ كارزان ده ربه نى
0 التعليقات:
إرسال تعليق